بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری کێشی 61- کیلۆگرامی کاراتەی خانمانی ئێران لە کێبڕکێیە جیهانیەکان لە یاریی کۆتاییدا لە بەرانبەر لی کونگ لە چینەوە بە ئەنجامی 4 بە یەک سەرکەوت و بە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ، لە پلەی یەکەمی جیهان وەستا.
ئەوە یەکەم میدالیای زێڕی خانمانی ئێران لە مێژووی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیە جیهانیەکانی کاراتەی قارەمانێتی جیهان بوو.
ئەو کاراتەکا کوردە بە سەرکەوتن لە بەرانبەر ڕکابەرەکانی لە وڵاتانی کامیرۆن، ئوزبەکستان، لێتۆنی، شیلی، بلاڕووس و تونس توانی بگاتە یاریی کۆتایی و میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
Your Comment